لیژنە چووە بۆی

لە سەیدسادق 450 دەرمانی قەدەغەکراوی ژنان گیرا

964+
ئەحمەد مستەفا

لە قەزای سەیدسادق دەستگیرا، بەسەر “450 پارچە دەرمان و کرێمی قەدەغەکراوی جوانکاری و گەشەی ئەندامانی جەستەی ژنان”.

ئەمڕۆ شەممە 18.5.2024، لە راگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی سەیدسادق چالاکییەکی لیژنە هاوبەشەکانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لە سەیدسادق دەستگیراوە بەسەر بڕی 470 پارچە دەرمانی قەدەغەکراوی جوانکاری ژنان”.

لیژنەی چاودێری کاری دەرمانخانە و نۆرینگە پزیشکییەکان، بە فەرمانی رەزا محەمەد، قایمقامی قەزاکە هەڵمەتەکەیان بۆ نۆرینگە و دەرمانخانەکانەکانی قەزاکە ئەنجامداوە.

لیژنەکە دەڵێت، “پارچە دەرمانەکان، قەدەغەکراو و ماوە بەسەرچوو بوون”، بە گوێرەی ئەو وێنانەی بڵاوکراوەتەوە، دەرمانە دەست بەسەردا گیراوەکان، جگە لە کولاج و کرێم، کەپسوڵی گەورەکردنی ئەندامانی جەستەی ژنانی تێدایە.

دیمەنی دەرمانە دەست بەسەرداگیراوەکان؛

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
وەزارەتی تەندروستی: وەک تاوان مامەڵە لەگەڵ دەرمانی بێ ...

وەزارەتی تەندروستی: وەک تاوان مامەڵە لەگەڵ دەرمانی بێ ستیکەر دەکەین

چۆن دەرمانى بێ ستیکەر دەناسیتەوە؟

چۆن دەرمانى بێ ستیکەر دەناسیتەوە؟