کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی یانەی نەسڕ وێنە: تۆڕی X
خولی سعودیە
رۆناڵدۆ لە دوو خەڵات نزیکە
964+
سۆما حەکیم زادە
یاریی دێربیی خولی سعودیه، شهوی رابردوو به یهكسانبوونی نهسڕ و هیلال به 1-1 گۆڵ كۆتایی هات، رۆناڵدۆ ئهسیستێكی كرد و بهمهش له دوو خهڵاتی خولهكه نزیكبووهتهوه.
رۆناڵدۆ لە خولی سعودیە 29 یاری بۆ یانەی نەسڕ کردووە و ئەنجامەکەی 33 گۆڵ و 11 ئەسیست بووە، ئەم ئەستێرە پۆرتوگالییە لە سەرووی لیستی باشترین گۆڵکاراندایە، بە جۆرێک جیاوازی 6 گۆڵی لەگەڵ میترۆڤیچی یاریزانی هیلال هەیە.
ئەم ئامارە دەریدەخات، رۆناڵدۆ ئەگەری زۆرە نازناوی گۆڵکار و باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی سعودیە بەدەست بهێنێت.