تەرمی کچەکە دۆزرایەوە
كوڕ و كچێك له سحێلا خنكان
964+
شڤان عهبدوڵا – زاخۆ
نوێکرایەوە 2:10
سەرچاوەیەک لە بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە 964ی وت، تەرمی کچەکە دۆزرایەوە، بەڵام هێشتا تەرمی منداڵە یەک ساڵییەکە نەدۆزراوەتەوە.
هەواڵی یەکەم
پێش نیوهڕۆی ئهمڕۆ شهممه 18.5.2024 لە گوندی گوزگیران ناوچەی سحێلا، لە رۆژئاوای ئیدارەی زاخۆ، کچ و کوڕێک لە رووباری دیجلە خنکاون و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی زاخۆ سەرقاڵی دوزینەوەی تەرمەکانیانن.
جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە 964 وت، “کوڕەکە یەک ساڵانە، کەوتووەتە ناو ئاوهكهوه و دواتر کچێکی تەمەن 18 ساڵان بە مەبەستی رزگارکردنی کوڕەکە خۆی فڕێداوە ناو ئاو و پێکەوە خنکاون”.
“هەر لە رووداوەكهدا باوکی کوڕەکە مێردمنداڵێک رزگار دەکات، کە ئەویش کەوتبوو ناو رووبارەکە، بەڵام کچهكه و کوڕهكه پێکەوە خنکاون و تا ئێستا نەدوزڕاونەتەوە”. جەمال هەسن وای وت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا