دیمه‌نى ئه‌و په‌یكه‌ره‌ى كه بۆ كه‌له‌سه‌رى ژنه نیانده‌رتاڵه‌كه دروستكراوه... وێنه: شوێنه‌وارى هه‌رێم
پۆستێکیان کردووە
كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر: ژنه‌كه‌ی نیانده‌رتاڵ ئامۆزای دێرینمانه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كۆنسڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر له باره‌ی كه‌للـه‌سه‌ری ئه‌و ژنه‌ی له ئه‌شكه‌وتی شانده‌ر دۆزرایه‌وه، پۆستێكیان له په‌یجه‌كه‌یان خۆیان كردووه و ده‌ڵێن، ئه‌و ژنه “ئامۆزای دێرین”مانه.
كۆنسڵخانه‌كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه پۆستێكیان كردووه، كه وێنه‌ی كه‌للـه‌سه‌ری ژنه‌كه‌ی ئه‌شكه‌وتی نیانده‌رتاڵیان له‌گه‌ڵی داناوه و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئەمە (شانەدەر زێد)ە، ژنێکی نیاندەرتاڵی تەمەن 75 هەزار ساڵە، کە شەش ساڵ پێش ئێستا ئێسکی کەللـەسەری لە ئەشکەوتی شانەدەر لە هەرێمی #کوردستان دۆزرایەوە.
شوێنەوارناسانی زانکۆی کەیمبرج دووبارە نەخشی دەموچاویان کێشاوەتەوە و ئەمەش زانیاریی نوێمان دەداتێ دەربارەی رووخساری ئامۆزا دێرینەکانمان،. ئایا دەتزانی تیمێکی زانکۆی کۆڵۆمبیا لە ئەمریکا بە رابەرایەتیی شوێنەوارناسی #ئەمریکی راڵف سۆلێکی بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1957 لە ئەشکەوتی شانەدەر کاری هەڵکەندنیان ئەنجامدا و ئێسکەپەیکەری نیادەرتاڵەکانیان دۆزیەوە، کە مێژووەکەیان دەگەڕایەوە بۆ نزیکەی 65 هەزار ساڵ پێش ئەوکات؟
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە شوێنەواری هەرێم بە 964 ـی داوە، زیاتر لە ساڵێك لەمەوبەر پارچەكانی ئەو كەلـلەسەرە، لەلایەن زانكۆی كامریجەوە بۆ زانكۆكەیان بردراوە و كە پارچەكانی كەلـلەسەرەكە بریتی بووە لە زیاتر لە 200 پارچە و ئەوان لەماوەی ئەو ماوەیەدا پارچەكانیان پێكەوە نووساندووەتەوە و لەلایەن دوو زانای هۆڵەندیش كە پەیكەرتاشن ئەم رووخسارەی ئێستای ژنە نیاندرتاڵەكە دروستكراوەتەوە.
ساڵێك لەمەوبەر كەلـلەسەری ژنه‌كه لە ئەشكەوتی شانەدەر دۆزرایه‌وه و وەك لێكۆڵەرەوان مەزەندەیان كردووه، تەمەنی بۆ 75 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، هه‌روه‌ها كه‌ناڵی بی بی سی دۆكیۆمێنته‌رییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و ئه‌شكه‌وتی شانده‌ریش دروست كرد.