لە چیای کۆڕەک  

گەنجێکى سەیدسادق بووە پاڵەوانی نێودەوڵەتی سەرکێشی ماتۆڕسواری

964+

عومەر فەتاح ــ هەڵەبجە

ئەمڕۆ هەینی 17ـ 5ـ 2024، لەناو سروشتی چیای کۆڕەک پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتى سەرکێشیی ماتۆرسواری بەڕێوەچوو، ماتۆڕسوارێکی دانیشتوی سەیدسادق توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.

پاڵەوانیەتییەکە بەسەرپەرشتی یەکێتی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی هەولێر و بە هاوکاری چەند کۆمپانیایەک رێکخرا، کە تێیدا 26 یاریزانى هەرێمى کوردستان و عێراق و ئێران و سوریا و تورکیا، بەشدار بوون.

بەشداربووان دەبوو دوو کیلۆمەتری شاخاوی و چەند بەربەستێک ببڕن تا دەگەنە خاڵی کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە.

وەرزێر کەریم کە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، بە 964ـى وت،”یەکەمجارە لەکوردستان بەوشێوازە جیهانییە پاڵەوانیەتییەک رێکبخرێت، ئەو ماوەیەی دیاریکرابوو توانیم بە نیو کاتژمێر  تەواوی بکەم و لە ناو 26 یاریزانی ئاستبەرز پلەی یەکەم بەدەستبهێنم”.

ئەمە چوارەم پاڵەوانییەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە کە وەرزێر بەشداری تێدا دەکات، وەک خۆى باسى کردووە، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ کوردستان و شارەکەى کە توانیویەتى بەم شێوەیە بەردەوام بێت و پلەى یەکەم بباتەوە.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

سەرکێشى شۆفێرانى ئۆفرۆد لە سماقوڵیى

سەرکێشى شۆفێرانى ئۆفرۆد لە سماقوڵیى