یەکەمجارە
شەقڵاوەییەکان بە فێستیڤاڵ رۆژی قەزاکەیان بەرێکرد
964+
ئاکام غەفوور- شەقڵاوە
16ـى ئایارى هەموو ساڵێکى لەمەودوا رۆژى شەقڵاوەییەکانە و ئەوانیش بەو بۆنەیەوە فێستیڤاڵ رێکدەخەن و ژن و پیاو، گەنج و پیر، موسوڵمان و مەسیحى ئاهەنگ دەگێڕن و وەک یەک خێزان کۆدەبنەوە.
فێستیڤاڵەکە لە گوندی ماوەران کە دەکەوێتە بەرامبەر قەزای شەقڵاوە ئەنجامدرا.
چالاکی جۆراوجۆری و پێشکەشکردنی خواردن و کاری دەستی و چالاکی کلتوری و کۆمەڵایەتی، لە فێستیڤاڵەکەدا لەلایەن کوڕان و کچانى شەقڵاوە ئەنجامدران.
چەند کچ و کوڕێکی موسڵمان و مەسیحی شەقڵاوەش لە چالاکییەکی تایبەت بە هاندان و گەشەپێدانی پێکەوە ژیانی ئایینە جیاوازەکان هەشت کۆترییان ئازاد کرد، وەک خۆیان دەڵێن، ئێمە یەک خێزانین و جیاوازیمان نیە، تەنیا ئاینەکەمان جیاوازە ئەوەش نەبووە بە کێشە.
ئەمە یەکەم ساڵە ئەم رۆژە بۆ شەقلاوە دیاریکراوە و بڕیارە ببێت بە بۆنەیەکى تایبەت و هەموو ساڵێک لەو رۆژەدا یادى بکەنەوە.
دارشتنەوە: بەهرە محەمەدئەمین