خێمەیان هەڵداوە

جوتیارانی ناوچەی داودە رێگای ناوچەکەیان داخست

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

جوتیارانی گوندەکانی ناوچەی داودە لە سنوری قەزای خورماتوو، رێگای ناوچەکەیان بەتەواوی داخست، دەڵێن لەلایەن سوپای عێراقەوە رێگریان لێدەکرێت و تاوەکو چارەسەری دۆخەکەیان بۆ نەکەن رێگاکە ناکەنەوە.

یوسف سلێمان، جوتیارێکی ناوچەی داودە بە 964ـی راگەیاند، هەفتەی پێشو لەگەڵ ئیدارەی قەزای خورماتوو کۆبونەوە و ئیدارەی قەزاکە بەڵێنی چارەسەری کێشەکەی پێدان، بەڵام دوای نزیکەی هەفتەیەک، هێشتای رێگریەکان بەردەوامە و لەلایەن بازگەی خەدر وەلی، کە بە بازگەی چینکۆکە ناسراوە رێگەیان پێندرێت بەرهەمەکانیان ببەن بۆ سایلۆی خورماتوو.

وتیشی، “وەکو ناڕەزایەتیەک، رێگاکەمان داخستووە و خێمەمان داناوە و رێگە بەهیچ ئۆتۆمبێلێک نادەین تێپەڕببێت”.

دەشڵێت، “سەرەڕای ئەو کێشەیەمان، جوتیارانی قەزاکانی کەلار و کفری،  بەئارەزوی خۆیان بەرهەمەکانیان بەشێوەی قاچاغ دەبەنە سایلۆی خورماتوو و کێشەکانی ئەوان ئاڵۆزتر دەکەن”.

پێداچوونەوە: هاوبەش

لە ئەمڕۆوە رێگە بە جوتیارانی سەرگەڕان دەدرێت دروێنە بک...

لە ئەمڕۆوە رێگە بە جوتیارانی سەرگەڕان دەدرێت دروێنە بکەن