51 کیلۆ شلەی هۆشبەریان پێ بووە

ئاسایش دوو بازرگانی مادەی هۆشبەری لە دهۆک قۆڵبەست کرد

964+

ئەحمەد مستەفا

لە راگەیەنراوێك ئاسایشی دهۆک، دەستگیرکردنی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەری لە پارێزگای دهۆک راگەیاند و دەڵێت، “بڕی 51 کیلۆگرام شلەی مادەی هۆشبەریان پێ بووە و دەستیش بەسەر ئەو مادەیەدا گیراوە”.

لەو راگەیەندراوەدا کە وێنەیەکی گەیشتووە بە 964، ئاسایشی دهۆک ئەمڕۆ چوارشەممە 15.5.2024 دەڵێت، “لە مانگی 2.2024 لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی سێمێل سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک، دەست بەسەر 51 کیلۆگرام شلەمەنی دا گیرا کە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا حەشاردرا بوو”.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی دهۆک بە 964ـی وت، مانگی دووی ئەمساڵ دەست بەسەر ئەو مادانەدا گیراوە بەڵام کاتێکی زۆری پێویست بووە بۆ لێکۆڵینەوە لەلایەن کوالێتی کۆنترۆڵ و دەزگای ئاسیاش بۆ ئاشکرا کردنی ئەو مادە هۆشبەرە.

بە قسەی ئاسایش، “دوای ناردنی بۆ تاقیگەی تایبەت، پشکنین دەریخستووە مادەی هۆشبەر بووە، کە لەناو شلەمەنیەکەدا مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ هەبووە”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک ئەوەشی وتووە، “لە چالاکییەدا دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (م.ر.ا) و (ا.ی.ر) دەستگیر کراون و پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر”.

زەید کۆچەر پەیامنێری 964 بەشدار بووە لە ئامادەکردنی ئەم هەواڵە و ساغکردنەوەی کاتی دەست بەسەرداگرتنی مادە هۆشبەرەکەدا.

ئاسایش دەستیگرت بەسەر کارگەیەکی دروستکردنی مادەی هۆشب...

ئاسایش دەستیگرت بەسەر کارگەیەکی دروستکردنی مادەی هۆشبەر