سێ جۆر سه‌رپێچی هه‌ن
پێنجوێن زێدەڕۆییەکانى ناو بازاڕه‌كه‌ى لاده‌بات
964+
کامیار کەمال_ پێنجوێن
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن هەڵمەتێکی گەڕانیان لە ناو بازاڕی قەزای پێنجوێن دەستپێکرد بۆ لابردنی ئەو زێدەڕۆییانەىکراونەتە سەر شۆستە و شەقامەکانى ناو بازاڕ.
له سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه تاوه‌كو کاتژمێر 12:30خولەک ناوی 70 دوکان و 25 عەرەبانەى ده‌ستگێڕ تۆمارکراون كه سه‌رپێچیان هه‌بووه.
سەروەر کەریم، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی قەزای پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند، زێدەڕۆییەکى زۆر لە ناو بازاڕەکانی قەزای پێنجوێن هەیە و سیمایەکی ناشرینیان بە قەزاکە داوه.
وتیشی،”سێ جۆر سه‌رپێچیمان له پێنجوێن هه‌یه ئه‌وانیش ده‌ستگێڕ و عاره‌بانچییه‌كان، دوكاندار و شوێنكاره‌كان و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كه‌لوپه‌ل ده‌فرۆشن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هەرسێ بازاڕەکەی قەزای پێنجوێن بەسەردەکەنەوە و ئاگادارکردنەوە بە تەواوی ئەو دووکاندار و کەسانە دەدرێت کە زیادەرۆییان ئەنجامداوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن