هاتووچۆى گەرمیان

“ئەو شۆفێرە دەستگیرکرا کە هۆکارى وەرگەڕانى مینى پاسەکەى دوێنێى قوتابییەکان بوو”

964+

وریا فەتاح

شەوى رابردوو ئەو شۆفێرە دەستگیرکرا کە دەوترێت هۆکارى وەرگەڕانى ئەو مینى پاسەى قوتابیان بوو کە دوێنێ لە رێگاى کەلار بۆ کفرى وەرگەڕا.

سامان عەلى، وتەبێژی ھاتووچۆی گەرمیان بە 964ـى وت،”شەوی رابردوو بە فەرمانی دادوەر ئەو شۆفێرە دەستگیرکرا، کە ھۆکاری وەرگەڕانی مینی پاسەکەی دوێنێی خوێندکاران بوو”.

بە وتەى سامان عەلى، دەستگیرکردنى ئەو شۆفێرە لەسەر سکاڵاى بەشى پۆلیسى نەخۆشخانە بووە.

وەک ئەوەى وتەبێژى هاتووچۆى گەرمیان باسى دەکات، بەپێى لێدوانى شایەتحاڵەکان بێت کە بریندارن یان ئەو مینى پاسەى لە دوایانەوە بووە، ئەو ئۆتۆمبێلە چەند جارێک دەستى شکاندووەتە سەر مینى پاسەکە.

هاتوچۆی گەرمیان زانیاری نوێی لەسەر وەرگەڕانی مینی پاس...

هاتوچۆی گەرمیان زانیاری نوێی لەسەر وەرگەڕانی مینی پاسەکە خستەڕوو

جەختیش دەکاتەوە، وەک هاتووچۆ لێکۆڵینەوەکان بەردەوامى پێدەدەن، بەڵام تائێستا نەگەیشتوون بە ئەنجام کە چ شتێک هۆکارى رووداوەکە بووە.

ئاشکراشى کرد، شۆفێرى مینى پاسەکە لە سلێمانیی لە ژێر چاودێرى چڕدایە و دۆخى تەندروستى ناجێگیرە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە 14.5.2024، لەسەر رێگاى کەلار بۆ کفرى مینى پاسێک کە ژمارەیەک قوتابى قوتابخانەیەکى کەلارى هەڵگرتبوو وەرگەڕا و بەهۆیەوە 4 قوتابى کچ گیانیان لەدەستدا و مامۆستایەک و شۆفێرى مینى پاسەکە و 5 قوتابى دیکە بریندار بوون.