کۆمپانیاکە گرێبەستی تەواو بووەو رۆیشتووە

بازیان سێ رۆژە سەیارەی خۆڵەکەی نەبینوە

+964
ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

سێ رۆژە یەک ئۆتۆمبێلی کۆکردنەوەی خۆڵ نەچووە بە لای بازیاندا، هەر خۆڵ و خاشاکەو لەسەر یەک هەڵدەچنرێت، هۆکارەکەش ئەوەیە کۆمپانیا کۆنەکە گرێبەستەکەی تەواو بووەو تازەکەش دەستی بەکار نەکردووە.

کۆمپانیای شکار لە سلێمانی و دەوروبەری بەناوبانگە، تایبەتە بە ژینگەپارێزی و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، ئێستا لە بازیان گرێبەستەکەی تەواو بووەو کارناکات، بۆیە خۆڵێکی زۆر لە شەقام و کۆڵانەکانی ئەوێ کۆبووەتەوە.

شەهاب كەریم دانیشتوی گەڕەكی ئاشتیە لەقەزای بازیان لەگرتە ڤیدیۆیەكدا كە بۆ 964 ناردوە دەڵێت”كۆمپانیای پاككەرەوە قەزای بازیانی جێهێشتوەو تەواوی حاویەكانیشی لەقەزاكە هەڵگرتوەتەوەو لەگەڵ خۆی بردوونی، بەوهۆیەوە خۆڵ و خاشاكێكی زۆر لەنزیك قوتابخانەی راستی لەگەڕەكی ئاشتی قەزاكە كۆبوەتەوە”.

هەر ئەوێ نییە، لە زۆر جێی تری بازیان کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاک دەبینرێت.

نەوزاد جەلال سەرۆكی شارەوانی بازیان دەڵێت کێشەکە درێژە ناکێشێت، کۆمپانیاکان دەستاو دەست دەکەن و پاککردنەوە دەست پێدەکاتەوە.

کۆمپانیای شکار لە ساڵی 2018ەوە ئەرکی پاکردنەوەی بازیانی پێ سپێردراوە، رۆژی 12ی ئەم مانگە گرێبەستەکەی تەواو بووە.

سەرۆکی شارەوانی بازیان دەڵێت ”رۆژێک دوای ئەو كۆمپانیای ئانزۆ دەست بەكاربووە، ئەوان کارەکەیان سپاردووە بە بە كۆمپانیای خالید شینكی، کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاک لەو ئاڵوگۆڕەدا دروست بووە.

نەوزاد جەلال دەشڵێت ”لە هەموو ئاڵوگۆڕێکدا ئەم حاڵەتانە دروست دەبێت، لەئێستادا كۆمپانیای خالید شینكی حاویەی تایبەت بە كەپسەكانی خۆیان دەهێنن و رۆژانەش خۆڵ و خاشاكی قەزاكە پاكدەكەنەوە ”.

بازیان دەکەوێتە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای سلێمانییەوەو لەسەر رێگای کەرکوک سلێمانییە.

رێگای سلێمانی - بازیان نۆژەن دەکرێتەوە

رێگای سلێمانی - بازیان نۆژەن دەکرێتەوە