ئەوەندە شێواوە رەنگە تەرمەکە بنێرنە بەغدا

لە سەر رێگای ناحیەی شوان تەرمی پێشمەرگەیەک دۆزرایەوە

964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک

پێشمەرگەیەک 10 رۆژە دیار نەماوە، ئەمڕۆ دۆزرایەوە، بەڵام ئەوەی دۆزراوەتەوە تەرمەکەیەتی و شێوێندراوە.

تەرمەکە ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئایار لە گوندێکی ناحیەی شوانی سەر بە کەرکوک دۆزرایەوە، سەرچاوە پزیشکی و ئەمنییەکان دەڵێن شێواوە، 964 نازانێت ئاستی شێوانەکەی چەندە، بەڵام دەڵێن رەنگە ناچاربن بۆ توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی بەغدای بکەن.

زانیاری تەواو لە بارەی پێشمەرگەکەوە بەردەست نییە، ئەوەی تائێستا هەیە دەڵێن لە ساڵانی سییەکانی تەمەنیدا، ناشڵێن بەچی کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی کە بەهۆی پۆستەکەوە دەستی دەگات بە زانیاری بە 964ی وت ”خەڵکی قەرەهەنجیرو پزیشکی دادو پۆلیسی نەهێشتنی تاوان پێیان وتین تەرمەکە لەنزیک گوندی هەیبە لەسەر رێگای ناحیەی شوان دۆزراوەتەوەو ئێستا لە پزیشکی دادی کەرکوکە”.

ئەو سەرچاوەیە پێشتر زانیاری لەسەر بابەتی دیکە داوە بە 964و زانیارییەکانی ورد و دروست بوون.

دەزگا ئەمنییەکان پێشمەرگەکەیان ناسیوەتەوە دەڵێن دانیشتووی گوندی گوڵم کەوەی ناوشوانە ، بەڵام لەوە زیاتر ناڵێن، چونکە بۆ رەوتی لێکۆڵینەوە باش نییە.

964 هیچ زانیاری نییە لەسەر ئەوەی کوژرانی پێشمەرگەکە بەهۆی کارەکەیەوە بووە یان نا.

درەنگانی شەوی رابردوو سێ شوانکارە بەرچەقۆ دران

درەنگانی شەوی رابردوو سێ شوانکارە بەرچەقۆ دران