هاوخەمی قووڵ دەردەبڕن
رووداوە گەورەکەی نێوان کەلار و کفری هەمووانی هێنایە دەنگ
+964
ژووری هەواڵ
رووداوە گەورەکەی ئەمڕۆی رێگای نێوان کەلار و کفری بەرپرسانی هەرێمی لەسەرەوە هەڕەمی دەسەڵات هێنایە قسە، هەمووان هەوخەمی کەوسوکاری قوربانییەکانن.
ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر رێگای کەلار و کفری مینی پاسێک وەرگەڕا کە قوتابیانی ئامادەیی باکووری لەکەلارەوە بردبوو بۆ کفری تا گەشتی زانستی ئەنجام بدەن، لە رێگای گەڕانەوە لە نزیک گوندی حەسیرە مینی پاسەکە وەرگەڕا، چوار قوتابی گیانیان لەدەستداو حەوتی دیکە بریندار بوو، دوان لەوانەی گیانیان لە دەستدا خوشک بوون.
قورسایی رووداوەکە بەرپرسە هەرە دیارەکانی هێنایە دەنگ و هەموویان هاوخەمییان دەربڕی.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە نوسیوێتی ”پرسه‌و سه‌ره‌خۆشىی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم، خواى مه‌زن گيانیان بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت، هيواى‌چاکبوونەوەی خێراش بۆ بريندارەکان ده‌خوازم”.
هاتوچۆی گەرمیان زانیاری نوێی لەسەر وەرگەڕانی مینی پاسەکە خستەڕوو
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسیوێتی ”له‌ناخه‌وه‌خه‌مبارى كردم، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى له‌خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌م، له‌م خه‌م و كۆسته‌به‌ئازاره‌دا هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، له‌خواى مه‌زن داواكارم گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و مهيره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانيان ببه‌خشێت، هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌بۆ برينداران ده‌خوازم.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت نوسیوێتی ”لەم ساتە سەختەدا پشتیوان و هاوخەمیی کەسوکاری قوربانیانی ئەو رووداوە جەرگبڕەین و پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و ئازیزانیان دەکەین، هیوای زووچاکبونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین”.