پێکدادان بەردەوامە

داعش دوو ھێرشی کردە سەر سوپای عێراق و حەشدی شەعبی

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

نوێكرایه‌وه‌ – 11:18
به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ موقه‌ده‌م روكنێك له‌ سوپای عێراق به‌ ناوی “خالید ناجی” له‌گه‌ڵ چوار سه‌ربازی دیكه‌ كوژراون، هه‌روه‌ها پێنج سه‌ربازی دیكه‌ش بریندارن.
هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق پرسه‌ی بۆ كوژررانی ئه‌و موقه‌ده‌م روكنه‌ راگه‌یاند، كه‌ ئامر فه‌وجه‌.
شه‌ڕه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و هێزێكی پشتیوانی له‌ سوپای عێراق به‌ره‌و شوێنی شه‌ڕه‌كه‌ به‌ڕێكه‌وتوون.

هەواڵی سەرەتا

ئەمشەو لە گوندى ئەسبەعیات لە نزیک دەشتاییەکانی ناحیەی عوزێم لە نێوان دیالە و سەڵاحەدین چەکدارانی داعش دوو ھێرشیان کردە سەر سوپای عێراق و حەشدی شەعبی

عەلی حوسێنی، وتەبێژی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی بە964ـی راگەیاند، “لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دوو هێرشی چەکداری کرایە سەر دوو سەنگەری سوپای عێاق و حەشدی شەعبی، لە دەشتاییەکانی نێوان سەڵاحەدین و دیالە.
وتیشی، هێرشی یەکەم کرایە سەر فیرقەی 21ـی لیوای 93ـى سوپای عێراق، کە شەڕەکە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند، پاشان لە قۆڵێکی دیکەوە لە نزیک ناوچەی مەتەیجیبە، لە سنووری سەڵاحەدین، ھێرشیان کردووەتە سەر حەشدی شەعبی و پێکدادان بەردەوامە.

وتیشی، “بەپێی زانیاریەکانیان فەرماندەی فەوجی دووی پیادە و چوار سەربازی سوپای عێراق لەو پێکدادانەدا کوژراون و هەشت سەربازی دیکەش برینداربوون،

راشیگەیاند، “تا ئێستا زیانەکانی نێوان حەشدی شەعبی و داعش نەزانراوە و تا ئێستاش دۆخەکە ئاسایی نەبووەتەوە.

ناحیەی عوزێم و ئەو شوێنەی پێکدادانەکەی تێیدا روویداوە، دەکەوێتە رۆژهەڵاتی باشووری پارێزگای سەڵاحەدین.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

وردەکاری هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی لە بەغدا

وردەکاری هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی لە بەغدا