رهزازی بۆ مهرگی ژینا دهنگی ههڵبڕی
+964
شانۆ کەمال – هەولێر
هونهرمەندی ناسراوی کورد، ناسر ڕەزازی کارێکی تایبەتی هونەری بۆ مەرگی ژینا ئەمینی بەرهەمدەهێنێت.
بەرهەمەکە ئاوازەکەی لەلایەن خودی ناسر ڕەزازیەوە دانراوە هەروەها رەنج سەنگاوی هۆنراوەکەی بۆ نوسیوە.
ئارا ئەحمەد، خاوەنی ستۆدیۆ ئارا لە شاری سلێمانی بە میدیا زانی ووت “تۆمارکردنی بەرهەمەکە تەواو بووەو لە چەند ڕۆژی داهاتوو بڵاو دەکریتەوە”.
ژینا ئەمینی کچێکی تەمەن 22 ساڵەی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە لە رۆژی 16ی ئەیلوول و پاش سێ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ژینا چەند رۆژێک بەر لە مردنی لەلایەن (پۆلیسی ڕەوشت) لە وێستگەی حەقانی میترۆی شاری تاران بە تۆمەتی (پابەند نەبوون بە باڵاپۆشی) دەستبەسەرکرا.
لە پاش مردنی ژیناوە خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە وڵاتی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێکردوە و تاوەکو ئیستا بە دەیان کوژراو سەدان برینداری