نه‌مام چاندن له‌برى دوكه‌ڵكردن

ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ خاوه‌ن كارێكی ناچاركرد نه‌مام بچێنێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ خاوه‌نكارێكی ناچاركرد له‌برى بڵاوكردنه‌وه‌ى دوكه‌ڵ، نه‌مام بچێنێت، به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ش ده‌ڵێت، قەرەبووی دووکەڵی پیسکەری ژینگە بە نەمام ده‌كه‌نه‌وه‌.

لیژنەی سەرپێچییە ژینگەییەکانی ئه‌م فەرمانگەیە سەردانی خاوەنکارێکی کرد کە لەماوەی رابردوودا بەهۆی سوتاندنەوە، دووکەڵی پیسکەری ژینگەی بڵاوکردبووەوە و سزاى ئه‌و سه‌رپێچییكردنه‌شی چاندنى نه‌مامى بۆ داندرابوو و چاندنى.

سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ 964ـى وت، ئه‌وان له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ جۆرى ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ دیاری ده‌كه‌ن و خاوه‌نكاریش ناچار ده‌كرێت له‌برى پیسكردنى ژینگه‌ جێبه‌جێی بكات.

وتیشی “شوێنكاره‌كه‌ له‌ برى دوكه‌ڵكردنه‌كه‌ 20 نه‌مامى چاندبوو، لیژنه‌كه‌ش بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ سه‌ردانى كردبوو”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌م جۆره‌ سزادانه‌ ناچێته‌ چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى له‌برى سه‌وزكردنه‌وه‌، چونكه‌ شوێنكاره‌كه‌ سه‌رپێچی كردووه‌.

پێشتریش فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ چه‌ندین شوێنكارى دیكه‌ى له‌برى پیسكردنى ژینگه‌ نه‌مامى پێچاندوون و ژماره‌یه‌كی زۆرى شوێن و كارگه‌كانیشیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا پابه‌ندی رێنماییه‌ ژینگه‌ییه‌كان بن.

ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ بڕینى چه‌ند دارێكى بەته‌مه...

ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ بڕینى چه‌ند دارێكى بەته‌مه‌ن ده‌پێچێته‌وه‌