لە هیزۆپیش رێگایان داخستووە

شۆفێرانى بارهەڵگر رێگاى خەبات بۆ هەولێریان داخست

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

شۆفێرانى بارهەڵگر رێگاى هەولێر بۆ خەباتیان داخست، وەک خۆیان دەڵێن، چاریان نەماوە و هەموو رێگاکانیان بەڕوودا داخراوە.

ئەرشەد ساڵح نوێنەری شوفێرانی بارهەڵگر بە 964ـى وت،”لە پێنج رێگا تەنیا یەک رێگا بەڕووماندا کراوەیە بۆ ئەوەى بچین بۆ سلێمانى، ئەو رێگایەش پڕە لە مەترسى”.

باس لەوەش دەکات، جاران بە چوار کاتژمێر دەگەیشتنە سلێمانى، بەڵام ئێستا هەشت کاتژمێریان پێدەچێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ 11.5.2024، شۆفێرانى بارهەڵگرى سنوورى ئیدارەى راپەڕین، سێڕیانى هیزۆپیان داخست و رێگاى سەرەکیی دانیشتووانى ئیدارەکەیان بەڕووى هەولێر و سلیمانى و کۆیە و شەقڵاوەدا داخست.

نوێکرایەوە 12:55

كه‌مێك پێش ئێستا رێگای هەولێر بەرەو خەبات به‌ ته‌واوی كرایه‌وه‌، به‌ڵام قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر هه‌یه‌ و ئاسته‌نگی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگاكه‌ دروست بووه‌.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

شۆفێرانى بارهەڵگر سێڕیانى هیزۆپیان داخست

شۆفێرانى بارهەڵگر سێڕیانى هیزۆپیان داخست