لە تاقیکردنەوەدا بووە

یەکێک لە “دزەکانی” فولکەی ئیخوانی کەرکوک دەستگیرکرا

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

یەکێک لەو دزانە دەستگیرکرا کە چەند مانگێک بەر لە ئێستا لەماڵێکی فولکەی ئیخوان لە گەڕەکی رەحیماوای کەرکوک، بڕێک زۆر زێر و پارە و کەلوپەلی گران بەهایان دزی بوو، پاشان بەشێکی ماڵەکەیان سووتاند.

ئەمڕۆ هەینی 10.5.2024، پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کەرکوک زانیار دەربارەی دزیکردنەکەی فولکەی ئیخوان بڵاوکردەوە، راشگەیاند، “لە نزیکترین کاتدا سەرجەم ئەندامانی باندەکە دەستگیردەکرێن”.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە نەهێشتنی تاوانی کەرکوک بە 964ـی وت، “لە رۆژی 21.1.2024، لە فولکەی ئیخوان باندێکی پێنج کەسی دەچنە سەر ماڵی هاووڵاتیەک و پارەیەکی زۆر و زێر و کەرەستەی گران بەهای ماڵەکەیان دزیوە، پاشان ئاگریان لە قاسەی ماڵەکە و بەشێکی ژوەرەکە بەرداوە”.

سەرچاوەکە وتیشی، “دوای لێکۆڵینەوەی ورد پێنج کەس لەسەر ئەو رووداوە تۆمەتبارن، کە دووانیان ژنن و دوێنێ پێنجشەممە لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان خوێندن پۆلیس تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد، کە خوێندکار بووە و تەمەنی 17ساڵە، وە لە ماوەیەکی نزیکدا سەرجەم ئەندامانی باندەکە دەستگیر دەکەین”.

بەپێی سۆراغی 964، خاوەن ماڵەکە بازرگانی ئاسن و شیشە و کەسایەتییەکی ناسراوە لە گەڕەکەکە، بەر لە رووداوەکانی ئۆکتۆبەری 2017 بەهەمان شێوە دز چووەتە سەر ماڵەکەیان و سەرجەمیانی بەحەبل بەستووەتەوە و پاشان زێر و پارەی ماڵەکەیان دزیوە و هەڵاتوون.

دوو کەس لەسەر دزیکردن لە کەرکوک دەستگیر کران

دوو کەس لەسەر دزیکردن لە کەرکوک دەستگیر کران

جوتیارانى کورد لە کەرکوک بە تەنیا جێهێڵدراون

جوتیارانى کورد لە کەرکوک بە تەنیا جێهێڵدراون