بەکارهێنەری مادەی هۆشبەریشن

دوو کەس لەسەر دزیکردن لە کەرکوک دەستگیر کران

964+

ژووری هەواڵ

پۆلیسی رەحیماوای شاری کەرکوک دەستگیرکردنی دوو کەسیان بە تۆمەتی دزیکردن راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.3.2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پۆلیسی رەحیماوا دوو کەسیان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرد، کە وەکو گروپ کاریان کردووە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی کەرکوکدا هاتووە، ئەو دوو کەسە هەستاون بە بڕینی ماڵان و دزینی ماتۆرسکیل.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی کەرکوک، ئەو دوو کەسەی دەستگیر کراون بازرگان و بەکارهێنەری مادە هۆشبەرەکانن و بەگوێرەی مادەکانی 443-444 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.

دژەتیرۆر: دوو تیرۆریستمان لە کەرکوک دەستگیر کرد

دژەتیرۆر: دوو تیرۆریستمان لە کەرکوک دەستگیر کرد