زیاتر لە دوو ملیار دینار بوودجەکەیەتی

رێگای هیزۆپ بۆ هیران نۆژەن دەکرێتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

رێگای هیزۆپ بۆ هیران نۆژەن دەکرێتەوە و لە ئێستادا قیری هەشت کیلۆمەتری هەڵدەگیرێتەوە و سەرلەنوێ قیر دەکرێتەوە.

درێژیی رێگاکە 20 کیلۆمەترە و ئەو بەشەی ئێستا کاری لەسەرە لە خوار گوندی کۆلکەڕەشەوە تا خاڵی پشکنینی هیرانە.

حاکم شاخەوان، بەڕێوەبەری ناحیەی سکتان بە 964ـی راگەیاند، بوودجەی پڕۆژەکە دوو ملیار و 500 ملیۆن دینارە.

وتیشی، “ئەگەر پارەکە بۆ کۆمپانیا لە کاتی خۆیدا خەرج بکرێت ئەوا لە ماوەی چوار مانگدا تەواو دەکرێت و نوێ دەکرێتەوە”.

پێشتر دانیشتوانی ئەو سنوورە چەند جارێک ئەو شەقامەیان بەڕووی بارهەڵگرەکاندا داخست و یەکێک لە داواکارییەکانیان نۆژەنکردنەوەی ئەو رێگایە بوو.

ئێستاش کە بەشیک لە شەقامەکان بە بەڕووی بارهەڵگرەکاندا داخراوە، رێگای هیران تا هیزۆپ زۆرترین قەرەباڵغیی بارهەڵگرەکانی لەسەرە.

بەڕێوەبەری ناحیەی سکتان وتیشی، “کۆمپانیاکە جگە لە قیرتاوکردنی ئەو هەشت کیلۆمەترەی قیرەکە هەڵدەگرێتەوە، دەبێت هەموو شەقامەکەش نۆژەن بکاتەوە چونکە تێکچوونی زۆر تێدایە”.

رێگە بەڕووی بارهەڵگرانی ناحیەی سکتاندا کرایەوە

رێگە بەڕووی بارهەڵگرانی ناحیەی سکتاندا کرایەوە