دراوه‌ته‌ زانكۆى كامبریج

964 دیزاینى سه‌ره‌تایی بۆ دروستكردنى مۆزه‌خانه‌ى ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر بڵاوده‌كاته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

964 دیزاینى سه‌ره‌تایی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ى ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ له‌داهاتوو له‌ ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر دروست ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌ ده‌چێته‌ ناو چوارچێوه‌ى پلانه‌ كلتوورى، مێژوویى و گه‌شتیارییه‌كان.

دیزاینه‌كه‌ له‌سه‌ر پێشنیاری به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وار و كه‌له‌پوورى هه‌رێم دروستكراوه‌ و دراوه‌ته‌ زانكۆى كامبریجى به‌ریتانى.

به‌پێی ئه‌و دیزاینه‌ى كه‌ ده‌ست 964 كه‌وتووه‌، مۆزه‌خانه‌كه‌ هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی جیاواز بۆ سه‌ردانیكاران و گه‌شتیاران له‌خۆده‌گرێت و هۆڵێكی تایبه‌تیش بۆ نمایشی ئێسكه‌په‌یكه‌ر و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى له‌و ئه‌شكه‌وته‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ و له‌و هۆڵه‌ نمایش ده‌كرێت.

هه‌ر به‌پێی دیزاینه‌كه‌، هۆڵى تایبه‌ت به‌ پێشوازى سه‌ردانیكاران، شوێنى پشوودان له‌ناو هۆڵ و له‌ناو سروشتى سنوورى ئه‌شكه‌وته‌كه‌ش دروست ده‌كرێت.

كه‌یفی مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وار و كه‌لوپوورى هه‌رێم به‌ 964ـێ وت ئه‌و دیزاینه‌ سه‌ره‌تاییه‌ و ده‌كرێت بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنى ده‌ستكارى بكرێت و به‌شه‌كانى لێ زیاد و كه‌م بكرێته‌وه‌.

وتیشی “ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ ئه‌م دیزاینه‌م به‌ زانكۆى كامبریجی به‌ریتانى داوه‌ بۆ دیراسه‌كردن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، سوودى له‌ نموونه‌ى مۆزه‌خانه‌ جیهانییه‌كان بۆ ئه‌م دیزاینه‌ وه‌رگرتووه‌ و ده‌شڵێت “به‌ دروستكردنى ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌ ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر ده‌چێنه‌ ناو قۆناغێكی نوێى پلانه‌ كلتوورى، مێژوویى و گه‌شتیارییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جیهان”.

ئه‌شكه‌وتێك له‌ شێوه‌ى شانه‌ده‌ر له‌ چیاى سه‌راور...

ئه‌شكه‌وتێك له‌ شێوه‌ى شانه‌ده‌ر له‌ چیاى سه‌راورد دۆزرایه‌وه‌