لە مەرزی تەوێڵە - شووشمێ

دەستبەسەر زیاتر لە 10 تۆن دەنکە هەناری وشککراودا گیرا

964+

پێشەوا محەمەد

ئەمڕۆ سێشەممە لە مەرزی تەوێڵە – شوشمێ دەستبەسەر 10 تۆن و 180 کیلۆگرام دەنکە هەناری وشککراودا گیرا، بە پێی وتەی بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە، شیاوی خواردن نەبووە.

دەنکە هەنارە وشککراوەکە لە لایەن هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵیی مەرزەکەوە لە کاتێکدا دەستی بەسەردا گیراوە، کە هەوڵ دراوە بهێندرێتە هەرێمی کوردستانەوە و ساغ بکرێتەوە.

حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە 964ـی راگەیاند، ئەو دەنکە هەنارە شیاوی خواردن نەبووە و کێشەی بۆ تەندروستیی مرۆڤ دروست دەکرد.

وتیشی، “دوای دەستبەسەرداگرتنی، خاوەنەکەی ئاگادار کرایەوە یان دەیگەڕێنێتەوە یاخود لە لایەن ئیدارەی مەرزەکەوە لەناودەبرێت، بەڵام خاوەنەکەی گەڕاندییەوە بۆ ئێران”.

ساڵی رابردوو لە مەرزی تەوێڵە – شوشمێ دەستبەسەر 500 تۆن کاڵا و خواردنی بەسەرچوو و خراپبوودا گیراوە، بەشێکیان لەناوبراون و بەشێکیشیان بۆ ئێران گەڕێندراونەتەوە.

مەرزی تەوێڵە – شوشمێ پارێزگای هەڵەبجە دەبەستێتەوە بە پارێزگای كرماشانەوە، دوایين ناوچە لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە شارەدێی تەوێڵەیە، كە 22 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەوە دوورە.

لە مەرزی تەوێڵە - شوشمێ دەستگیرا بەسەر زیاتر لە13 تۆن تە...

لە مەرزی تەوێڵە - شوشمێ دەستگیرا بەسەر زیاتر لە13 تۆن تەماتەدا