له سنوورى سێ گوندی سه‌نگاو
ته‌رزه‌ى به خوڕ زیانى به نزیكه‌ى 350 دۆنم گه‌نمى چێندراو گەیاندووە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى بارینى ته‌رزه‌یه‌كی به‌خوڕ زیانێكی زۆر به‌و كێڵگه گه‌نمانه كه‌وتووه كه ئه‌مساڵ له به‌شێكی سنوورى ناحیه‌ى سه‌نگاوى سه‌ر به چه‌مچه‌ماڵ چێندراون.
ته‌رزه‌كه ئه‌وه‌نده به‌هێزبووه كه دهنكى ناو گوڵه گه‌نمه‌كانى وهراندووهته سه‌ر زه‌وى.
شێخ جه‌مالى كرپچنه، یه‌كێك له دیارترین جوتیاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان، به 964ـى وت، دوێنێ ته‌رزه‌یه‌كی به‌خوڕ و به‌هێز سنوورى سه‌نگاوى گرتووه‌ته‌وه و زیانێكی زۆر به گه‌نم و جۆ و نۆكى جوتیاران گه‌یاندووه.
وتیشی “ته‌رزه‌كه ئه‌و كێڵگه گهنمانهى گرتووه‌ته‌وه كه ده‌كه‌ونه گونده‌كانى كرپچنه، کارێزی دەلۆ و گوندی کچان و زیانى به نزیكه‌ى 350 دۆنم زه‌وى چێندراو گه‌یاندووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، جگه له زیان گه‌یاندن به گه‌نم، زیانى زۆریشی به‌و باخچانه گه‌یاندووه كه كه‌وتوونه‌ته ئه‌و سنووره.
زیان گه‌یشتن به كێڵگه گهنمییهكانى سنوورى سه‌نگاو له‌كاتێكدایه كه له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان گه‌نم و جۆ پێگه‌یشتووه و ده‌ست به دروێنه‌یان كراوه.