ئاماری فه‌رمى

له‌ هه‌ولێر پێوه‌دانى دووپشك و رووداوى ماتۆڕسكیل له‌ زیادبووندایه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ پێی ئامارێكی فه‌رمى، له ‌هه‌ولێر حاڵه‌ته‌كانى پێوه‌دانى دووپشك و رووداوه‌كانى ماتۆڕسكیل له‌ زیادبووندایه‌، به‌ جۆرێك رۆژانه‌ له‌و شاره‌ حه‌وت رووداوى ماتۆڕسكیل رووده‌ده‌ن و لانیكه‌م یه‌ك كه‌سیش دووپشك پێوه‌ی ده‌دات.

ئاماره‌ فه‌رمییه‌كه‌، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاواى هەولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ زۆربه‌ى رووداوه‌ جۆراوجۆره‌كان روو له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ ده‌كه‌ن.

به‌ پێی ئاماره‌كه‌، له‌ مانگى نیسانى ئه‌مساڵ ژماره‌ى رووداوه‌كانى ماتۆڕسكیل له‌ هه‌ولێر 213 رووداو بووه‌، له‌ كاتێكدا له‌ مانگى ئادار 102 رووداو روویانداوه‌.

له‌ نێوان مانگى نیسان و ئاداردا، رووداوى پێوه‌دانى دووپشك 40 حاڵه‌ت زیادی كردووه‌، به‌ جۆرێك له‌ مانگى ئادار ته‌نیا چوار حاڵه‌ت روویان له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ كردووه‌، به‌ڵام له‌ مانگى نیساندا ژماره‌ى حاڵه‌ته‌كان بۆ 44 به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

هه‌ر به‌پێی ئه‌م ئاماره‌، حاڵه‌ته‌كانى گه‌ستنی سه‌گیش رووى له‌ زیادبوونه‌ و له‌ مانگى نیسانیشدا 15 كه‌س له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و پێنج كه‌سیش هه‌وڵى خۆكوشتنیان داوه‌.

ئەم جەژنە 30 كەس لە كۆیە دووپشك پێوەیداوە

ئەم جەژنە 30 كەس لە كۆیە دووپشك پێوەیداوە