لە حاسڵاتەوە

بوومەلەرزەیەک لە باکوری کوردستان روویدا

964+

ژووری هەواڵ

دوێنێ شەو تەرزەیەکی بەهێز لە گوندەکانی دەوروبەری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان باریوە زیانێکی زۆری بە بەروبوومی کشتوکاڵی ئەو ناوچانە گەیاندووە، تەنیا لە یەک گوندیان پەنجا دۆنم جۆ لەناوچووە.

ئەم بەیانییە بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلەی رێختەر لە وانی باکووری کوردستان روویدا، بەڕێوەبەرایەتی دۆخی لەناکاو و رووداوە سروشتیەکان (ئافاد) ئاماژەی بەوەکردووە، کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر روویداوە.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن حاڵی ژنان لە رۆژئاوای کوردستان و لە ئێران باش نییە، تەنیا لە مانگی رابردوو لانی کەم سێ ژن لە سێدارە دراون و 20 چالاکوانی ژن دەستبەسەرکراون و 17 حاڵەتی ژن کوشتن لە شارە جیاوازەکانی ئێران هەبووە.

ئەم ماوەیە کوژرانی کۆڵبەران لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زیادبووە، دواهەمینیان کوژرانی کۆڵبەرێک بووە بەناوی عەتا رۆستەم پور، خەڵکی شاری سەقز، ئەم کۆڵبەرە لە ناوچەی هەنگەژاڵەی بانە لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوری ئێرانەوە تەقەی لێکراوە.

لە کۆبانێ دەنگی ناڕەزایەتی بەرزبووەتەوەو خەڵکی شارەکە دەڵێن رێگەنادەین گیراوەکانی داعش بدرێنەوە بە وڵاتەکانیان، مەرجیان ئەوەیە هەموو دەستگیرکراوەکان دادگاییەکی ئاشکرای نێودەوڵەتی بکرێن، دەڵێن زۆر نهێنی لای ئەو داعشانە هەیە دەبێ بیزانین.

میدیاکانی نزیک لە پەکەکە دەڵێن لە ناو شاری ئاماد هێرش کراوەتە سەر کامێرای وێنەگرتن و ئامێری هەستەوەری دەنگی سوپای تورکیا، ئەم کەرەستانە بۆ دەستنیشانکردنی جوڵەی گەریلاکانی پەکەکە دانراوە.