ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتەوە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
ئاگرێک لەبازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتۆتەوەو دوو تیمی بەرگری شارستانی لەوێن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.
پەیامنێری 964 لە شوێنی ئاگرەکەیە دەڵێت پۆلیس رێگاکانی ناوبازاڕی داخستووەو داوا لەخەڵک دەکەن ئەو ناوە چۆڵ بکەن بۆئەوەی تیمەکانی بەرگری شارستانی بگەنە شوێنی ئاگرەکە.
بازاڕی قەیسەری یەکێک لە بازاڕە کۆنەکانی هەولێرە، بەگوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری 964 ئەو شوێنەی ئاگری لێ کەوتووەتەوە دەکەوێتە ناوەڕاستی قەیسەری.