ئامارى مانگى رابردوو
له سۆران رۆژانه لانیكه‌م 50 منداڵ له‌دایكبوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نەخۆشخانەی لە دایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری ئامارى مانگى رابردووى كار‌و چالاكییه‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه رۆژانه لانیكه‌م 50 منداڵ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه له‌دایكبوونه.
به‌پێی ئاماره‌كه له ماوه‌ى مانگى نیسانى ئه‌مساڵدا 61 هه‌زار و 650 نەخۆش سەردانی کردوون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
32 هه‌زار و 758 پشکنین له تاقیگەكانیان ئه‌نجامدراوه و شه‌ش هه‌زار 285 پشکنینی تیشک و سۆنار و MRI و 683 نەشتەرگەری گەورە و جۆراوجۆریشیان ئەنجامداوه.
به‌پێی ئه‌م ئاماره له‌ماوه‌ى مانگى رابردوودا هه‌زار و 529 منداڵ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه له‌دایكبوونه.