نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان - وێنە: KRP
دوێنێ له‌گه‌ڵ سێناتی ئه‌مریكا كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته ئێران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، سه‌ردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بكات و له‌گه‌ڵ رێبه‌ر و سه‌رۆك كۆمار كۆببێته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5.5.2024 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا سه‌ردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كات و بڕیاره له به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئێران و ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران و سەرۆكی پەرلەمان و چەند بەرپرسێكی دیكه‌ی ئەو وڵاتە كۆببێته‌وه.
سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران، دوای ئه‌وه دێت دوێنێ له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ شاندێكى سێناتى ئه‌مه‌ریكى كۆبووه‌وه، هه‌روه‌ها پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش كونسوڵی ئه‌مریكا له هه‌ولێر سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
بارزانی له‌م ماوه‌یه‌دا جموجۆڵه دیپلۆماسییه‌كانی زیاد كردووه و هه‌فته‌ی پێشووش سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی عێراقی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی هه‌بوو.