لە هەڵەبجە

25 ژن فێری پیشەسازیی خۆراک دەکرێن

964+

پێشەوا محەمەد

لە شاری هەڵەبجە خولی پیشەسازیی خۆراک بۆ 25 ژن و کچی دەرچووی بەشە کشتوکاڵییەکان کرایەوە و ماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت.

خولەکە لە لایەن رێکخراوی UNDPـیەوە کراوەتەوە و لە کۆتایی خولەکەشدا بڕوانامە بەسەر بەشداربوواندا دابەش دەکرێت.

ستار مەحمود، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، لە خولەکەدا وانەکان بە شێوەی تیرۆی پراکتیکی لە لایەن مامۆستای پسپۆڕەوە دەوترێنەوە.

وتیشی، “ئەو پیکهاتە خۆراکییانەی لە زانکۆ خوێندوویانە و دروستیان دەکەن لە خولەکەدا بە کرداری دروستی دەکەن و دەبێتە هۆکارێک بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی توانای کشتوکاڵییان”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە بەردەوام خولی جۆراوجۆری کشتوکاڵی بە هاوکاریی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ جوتیاران و دەرچووانی بەشە کشتوکاڵییەکان دەکاتەوە.

“ئەو خولە دەبێتە هۆکاری ئەوەی ئەو دەرچووانە ئاسانتر لە کارگە خۆراکییەکان دابمەزرێن یاخود خۆیان ببنە خاوەنی کارگەی خۆیان و ئێمەش بە هەموو شێوەیەک هاوکاریان دەبین”، ئەوەش قسەی ستار مەحمودە.

بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان UNDP لە نزیکەی ١٧٠ وڵات و خاکدا کار دەکات، یارمەتیدەرە بۆ گەیشتن بە نەهێشتنی هەژاری و کەمکردنەوەی نایەکسانی و دوورخستنەوە. یارمەتیی وڵاتان دەدەن بۆ پەرەپێدانی سیاسەت، لێهاتوویی سەرکردایەتی، تواناکانی هاوبەشی، توانا دامەزراوەییەکان و بنیاتنانی خۆڕاگری بە مەبەستی بەردەوامبوونی ئەنجامەکانی گەشەپێدان.

20 دەرچووی کشتوکاڵی لە ئامێدی فێری بەخێوکردنی هەنگ دەکر...

20 دەرچووی کشتوکاڵی لە ئامێدی فێری بەخێوکردنی هەنگ دەکرێن