شەقامى نەخۆشخانەى عەنەب بۆ جادەى حمەوغان بەکارمەهێنن

ئاگادارییەک بۆ شۆفێرانى هەڵەبجە

964+

وریا فەتاح

هاتووچۆى هەڵەبجە، شۆفێران ئاگادار دەگاتەوە لە رێگاى سەرەکى شارۆچکەى سیروان بۆ شارەزوور لە نزیک یوتێرنى هەنارەکە، گرفتى هاتووچۆ دروست بووە و داواش دەکات، شەقامى نەخۆشخانەى عەنەب بۆ جادەى حمەوغان بەکارمەهێنن.

بەپێى ئاگادارییەکەى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى پارێزگاى هەڵەبجە بێت، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە لە ئێستادا رێگای سەرەکی شارۆچکەی سیروان بۆ شارەزوور،  نزیك یوتێرنی هەنارەکە بەهۆی زۆری رێژەی دابارین گرفتی بۆ هاتووچۆی شۆفێران دروستکردوە، بۆیە پێویستە شۆفێران بە وریاییەوە شۆفێرى بکەن.

هەر بەپێى ئاگادرییەکە بێت، شەقامی نەخۆشخانەی عەنەب بۆ جادەی حمەوغان بە هۆی دابارینی زۆری باران و دروستبوونی لافاو شەقامەکە رۆچووە، لەئێستادا تیمی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆى هەڵەبجە سەرقاڵی دانانی بەربەستن بۆ ئەوەی شۆفێران لەو رێگایەوە هاتووچۆ نەکەن و رێگاى جێگرەوە بەکار بهێنن.

شەقامێکی سەرەکی لە هەڵەبجە تەواو دەکرێت

شەقامێکی سەرەکی لە هەڵەبجە تەواو دەکرێت