دۆڵی ئاکۆیانیش دەکرێت بە ناحیە

پێنج پرۆژە لە رواندز بەردی بناغەیان دانرا

964+

توانا نەقی

رواندز لە رووی پرۆژەی خزمەتگوزاریەوە بەسەرکراوەتەوە و بەردی بناغەی پێنج پرۆژەی بەجارێک بۆ دانراوە کە گوژمەکەی زیاترە لە دوو ملیار و نیو دینار.

شارەوانیەکانی سۆران بڵاویکردەوە، پرۆژەکان خۆی لە ئاو و قیرتاو کردن و نۆژەنکردنەوەی یاریگا و چاککردنی ناو سەنتەری رواندز دەبینێتەوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆرانێش دەڵێت، بە زووترین کات بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی دیکەش لەو سنوورە دادەنێن.

هەڵگور شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران رایگەیاند، رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بە ناحیەبوونی دۆڵی ئاکۆیان کراوە و دەستی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەو ناوچەیەش زیاتر دەبن.

ئەو پڕۆژانەی بەردی بناغەکانیان دانران پێکهاتوون لە:

– پڕۆژەی ئاوی دۆڵی ئاکۆیان.

-قیرتاوکردن و کۆنکرێتکردنی رێگای گوندەکانی سەران، گەرەوانی خواروو، ئاکۆیان، فەقیان، ئاوی کەون، گەرەوانی سەرو لە سنووری قەزای رواندز.

-چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی کۆڵانەکانی سەنتەری قەزای رواندز.

-نۆژەنکردنەوەی یاریگای 11 یاریزانی رواندز.

-کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکانی گوندەکانی بەرزێوە، ماویلیان و جوندیان.

رێگاى شه‌ش گوندى سنوورى رواندز قیڕتاو و كۆنكرێت ده‌كر...

رێگاى شه‌ش گوندى سنوورى رواندز قیڕتاو و كۆنكرێت ده‌كرێن