دیمه‌نێكی خۆپیشاندانى وانه‌بێژان... فۆتۆ : سۆسیال میدیا
نوێنه‌رى وانه‌بێژان: گه‌شبینی نین به دامه‌زراندنمان
لیستى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم (به‌بێ وانه‌بێژان) گه‌یشتووه‌ته دارایی عێراق
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نوێنه‌رێكی مامۆستایانى وانه‌بێژ ئاشكراى كرد، لیستى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم (به‌بێ وانه‌بێژان) له وه‌زاره‌تى دارایی عێراقه و ئه‌م قسه‌یه‌ش وه‌زیرى دارایی پێیزتوون.
ئه‌مڕۆ شاندێكى نوێنه‌رى مامۆستایانى وانه‌بێژ له‌هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا سه‌ردانى وه‌زیرى دارایی عێراق ته‌یف سامیان كردووه بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و لیسته‌ى وانه‌بێژان كه هه‌رێم بۆ به‌غداى ناردووه.
عه‌لى ره‌ئوف، كه خۆی به نوێنه‌رى گشتى وانه‌بێژانى هه‌رێم ناساندووه به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ لاى وه‌زیری دارایی عێراق بوونه و پێیان راگه‌یه‌ندراوه كه هیچ لیستێكی مامۆستایانى وانه‌بێژ بۆ وه‌زاره‌ته‌كه نه‌هاتووه.
وتیشی “وه‌زیری دارایی وتى لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هاتووه به‌ڵام مامۆستایانى وانه‌بێژى تێدا نیه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه وه‌زیر پێی راگه‌یاندوون كه ته‌نیا به قسه هه‌رێم پێی راگه‌یاندوون كه لیستى مامۆستایانى وانه‌بێژ ده‌نێرن، به‌ڵام وتى تا ئێستا هیچیان نه‌ناردووه.
عه‌لى ره‌ئوف باسی له‌وه‌كرد كه گه‌شبین نین به دامه‌زراندنى مامۆستایانى وانه‌بێژ و پێیان وایه كه حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته جدی نیه.
پێشتر راگه‌یه‌ندرا كه وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژانی رادەستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووه و ئه‌وانیش ده‌ستیان به ووردبینى له‌و لیسته‌دا كردووه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه نوێنه‌رى وانه‌بێژان به 964ـى داوه، لە هەرێمی كوردستان، زیاتر لە 37 هەزار و500 مامۆستای وانەبێژ هەن.