"لای ئێمە جەژن نییە"
کرێکاران لە جەژنەکەشیاندا بۆ کڕینی نانی سبەی لەسەر شەقامەکانن
+964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئه‌مرۆ یه‌كی ئایاره، جه‌ژنی كرێكارانی جیهانه، به‌ڵام كرێكارانی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی نانێك بۆ ماڵ و منداڵیان، ئه‌مڕۆش هاتوونه‌ته‌سه‌ر كار.
یه‌كی ئایار له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی عێراق و كوردستان پشووی فه‌رمییه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی جه‌ژنه‌كه‌ن، له‌سه‌ر كارن، یان له‌سه‌ر شه‌قام و مه‌یدانه‌كان وه‌ستاون، بۆ ئه‌وه‌ی كاریان ده‌ستكه‌وێت.
964 چه‌ند كرێكارێكی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دواندووه و هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێك باس له‌و رۆژه ده‌كه‌ن، به‌ڵام به گشتی ئه‌وه‌یه، شتێك لای ئه‌وان به ناوی جه‌ژن و پشووه‌وه نییه و ده‌بێت هه‌موو رۆژێك كار بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا پێیانه‌وه دیار ده‌بێت و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن “ده‌ریناهێنێت”.
هه‌روه‌ها هیچیان له باره‌ی یاسای كار و مافه‌كانی كرێكاران شتێك له خه‌یاڵیاندا نییه و زانیارییشیان نییه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا