حكومه‌تی هه‌رێم هۆشداری دا
ئاگاداربن بارانێكی زۆر ده‌بارێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشدارییەکی بۆ هاوڵاتیان بڵاوكرده‌وه، كه خۆیان بپارێزن، چونكه ئه‌گه‌ری لافاو هه‌یه.
حكومه‌تی هه‌رێم له رێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند، بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی، لە تەواوی هەرێمی کوردستان “بارانێکی زۆر دەبارێت.”
حکومەتی هەرێم چەند رێنماییه‌کی خستووەتەڕوو، هۆشداریش بە هاوڵاتییان ده‌دات، لە ئەگەری روودانی لافاو، رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، كه ئه‌مانه‌ن:
1- سویچی کارەبای ماڵ بکوژێننەوە.
2- لەو شوێنانە مەوەستن کە مەترسیی هەبوونی کارەبای لێ دەکرێت.
3- بڕۆنە بەرزترین شوێنی ماڵەکانتان.
4- شۆفێری مەکەن.
5- لە ناوچە نزمەکان دوور بکەونەوە.
6- زۆر پێویست نەبێت، رێگە گشتییەکان بەکارمەهێنن.
7- لەو ناوچانە دووربن کە مەترسیی هەورەبروسکەیان تێدایە.