چی بە 964 وت؟
مو‌سا موحسین: له پێناو یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستم له كار كێشایه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
مو‌سا موحسین ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی یانه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستی له كار كێشاوه‌ته‌وه و بارودۆخی یانه‌كه‌ش له‌وپه‌ڕی خراپیدایه.
مو‌سا موحسین به 964ی راگه‌یاند، ده‌ستی له كاركێشاوه‌ته‌وه و چیتر ناكرێت بارودۆخی یانه‌ی هه‌ولێر به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه، قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی دارایی هه‌یه و گرفتی بۆ سه‌رجه‌م تیپه‌كانی یانه‌كه‌ش دروست كردووه.
وتیشی، “ناكرێت بارودۆخی یانه‌كه به‌م جۆره بێت و كه‌س پاڵپشتیی یانه‌كه نه‌كات، له‌ولاشه‌وه ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كان خراپ بن و خه‌ڵك و هانده‌ران قسه‌ی نه‌شیاو به ئێمه بڵێن، بۆیه پێم باش بوو ده‌ست له كار بكێشمه‌وه”.
مو‌سا موحسین هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “به هیوای ئه‌وه‌م كه‌سانی دیكه بێنه یانه‌كه و له ئێمه باشتر كار بكه‌ن”.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مو‌سا موحسین دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی یانه‌كه محه‌مه‌د خۆشناو دێت، كه دوێنێ به فه‌رمی ده‌ستی كێشایه‌وه.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی رابردووش‌دا هه‌ریه‌كه له جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند و سكرتێری یانه‌كه ته‌ها قادر ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر به ته‌نگژه‌یه‌كی دارایی قورس‌دا تێده‌په‌ڕێت و ئه‌مڕۆ ئێواره‌ش سه‌رۆكی یانه‌كه كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌یه.