دەبێتە هۆکاری بێ ئاویی سلێمانی

ئاوی سلێمانی هۆشداری دەدات لە زێی دوکان مەلە نەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان لە زێی دوکان مەلە نەکەن، چونکە دەڵێت، بۆ دۆزینەوەی تەرمەکان دەبێت بەنداوەکە بگیرێتەوە و بەوەش هاوڵاتیان بێ ئاو دەبن.

ساڵانە و بەتایبەت لە وەرزی هاویندا هاوڵاتیان لە زێی دوکان مەلە دەکەن و بەوەش رووداوی خنکان بەتایبەت لە رۆژانی هەینیدا روو دەدات.

بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بۆ 964 وتی، “هەندێ جار کەسەکان کە لە زێیەکەدا دەخنکێن تەرمەکانیان بە ئاسانی نادۆزرێتەوە، بۆیە دەبێت ئاوی بەنداوەکە بگیرێتەوە و بەوەش کێشە بۆ دابەشکردنی ئاوی سلێمانی و دەوروبەری دروست دەبێت”.

وتیشی، “هاوڵاتیان دەبێت هۆشیارانەتر مامەڵە لەگەڵ زێی دوکاندا بکەن، چونکە ئەوە مەلەوانگە نییە و لە هەر ماندووبوونێک یان هەر حاڵەتێکی نائاسایی دەبێتە هۆی خنکانی کەسەکە”.

بەپێی بەدواداچوونەکانی 964 ئەمساڵ زیاتر لە دوو کەس لە دوکان خنکاون و چەند کەسێکی دیکەش لە خنکان رزگار کراون.

بەختیار تاهیر وتیشی، “ئەمساڵ یەک جار ئاوەکە گیراوەتەوە و ساڵی رابردووش چەند جارێک ئەو حاڵەتە روویداوە”.

تەرمی ئەو کچە دۆزرایەوە کە دوێنێ لە بەنداوی دوکان دیار ...

تەرمی ئەو کچە دۆزرایەوە کە دوێنێ لە بەنداوی دوکان دیار نەمابوو