كێشه له پڕۆژه‌كانى ئاو نییه
قیڕتاوكردن چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی قه‌ڵادزێی بێ ئاو كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی قه‌ڵادزێ بێ ئاون، هۆكاره‌كه‌ش قیرتاوكردنى ناو بازاڕی ئه‌و قه‌زایه‌یه و شاره‌وانى بڕیاری داوه تا قیرتاوكردنه‌كه ته‌واو نه‌كرێت، ناكرێت ئاویان پێبدرێت.
مارف ته‌هایی، به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژه‌ى ئاوى خاس له قه‌ڵادزێ كه ئاوى زۆربه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان دابین ده‌كات، به 964ـى وت، ئه‌وان وه‌كو پڕۆژه هیچ كێشه‌و گرفتێكیان نییه و گرفته‌كه لاى شاره‌وانییه.
وتیشی “بڕیاره‌كه‌ى شاره‌وانى به‌هۆى تێكنه‌چوونى قیڕتاوكردنه‌كه‌یه، چونكه ده‌ڵێت له‌كاتى كاركردن نابێت ئاو له‌و شوێنانه بكرێته‌وه كه كارى قیڕتاوكردنى بۆ ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشتر چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه به‌هه‌مان هۆكار بێ‌ئاو بوون، به‌ڵام دواى ته‌واوكردنى قیڕتاوه‌كه‌یان، ئاویان پێدرایه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مساڵ دۆخیان له‌باره‌ى ئاوه‌وه له ساڵانى پێشتر باشتره، بۆیه كه‌موكوڕى نه‌بوونى ئاوى ئه‌م چه‌ند گه‌ڕه‌كه لاى ئه‌وان نییه.