بەنداوی دوکان .وێنە 964
ئێوارەی ئەمڕۆ
تەرمی ئەو کچە دۆزرایەوە کە دوێنێ لە بەنداوی دوکان دیار نەمابوو
964+
بەرزان عوسمان – دوکان
دوای ئەوەی دوێنێ کچێک لە دەریاچەی دوکان دیارنەما، ئەمڕۆ تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیان تەرمەکەی بدۆزنەوە.
ئێوارەی دوێنێ کچێک بەمەبەستی گەشتکردن بەیەکێک لە بەلەمەکان چووەتە دورگەی ناوەڕاستی بەنداوەکە، دوای چەند کاتژمێرێک شۆفێری بەلەمەکە دەچێتەوە بەشوێنیا دەردەکەوێت تەنیا جلەکانی لەو ناوەن و خۆی دیارنەماوە.
ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، کاتژمێر 4:20 تیمەکانمان توانیان تەرمی ئەو ژنە بدۆزنەوە.
سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی دوکان بە 964ی راگەیاند، “ئەو کچە تەمەنی 30 ساڵە و خەڵکی سلێمانییە، ناوی (ئـ، ع، ئـ) خوێندکاربووە لە دەرەوەی وڵات و بەمەبەستی گەشت هاتووەتەوە”.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەسەر هەمان دۆسیە بە 964ی راگەیاند، “ئەو کچە فۆتۆکۆپی پاسپۆرتی دۆمینیکای لابووە، لەگەڵ کۆمەڵێک ملوانکە، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردوە، نازانرێت هۆکارەکەی چی بووە”.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی