برنجى بەیاعى بووە و کراوە بە بازرگانى

لە سلێمانى زیاتر لە 50 تۆن برنج دەستى بەسەرداگیرا

964+

وریا فەتاح

لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى سلێمانى، دەستیان گرت بەسەر زیاتر لە 50 تۆن برنجى بەیاعیدا کە خراوەتە کیسەى برنجێکى بازرگانییەوە.

گۆران قادر، سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى سلێمانى بە 964ـى وت،”کەمێک پێش ئێستا، لەناو کۆگایەکى ژێر پردەکەى بازاڕى سلێمانى، دەستمان گرت بەسەر زیاتر لە 50 تۆن برنجى بەیاعى کە لەلایەن خاوەنەکەیەوە کرابوو بە یەکێک لە برنجە بازرگانییەکان و ئامادەکرابوو بۆ فرۆشتن”.

بە وتەى گۆران قادر، زانیارییەکان لەلایەن ئاسایشەوە پێیاندراوە و ئەوانیش یەکسەر چوونەتە کۆگاکە و پشکنینیان بۆ برنجەکە کردووە.

هەرچەندە تائێستا کۆى برنجەکە نەکێشراوە، بەڵام وەک ئەوەى سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى سلێمانى ئاشکراى کرد،”زیاتر لە 50 تۆن دەبێت”.

جەختیش دەکاتەوە، گۆڕینى برنجى بەیاعى بۆ برنجى بازرگانى و فرۆشتنى بە نرخێکى جیاواز رێگە پێنەدراوە.

ئێستا خاوەنى ئەو کۆگایە لە ئاسایش لێکۆڵینەوەى لێدەکرێت و راگیراوە، وەک ئەوەى گۆڕان قادر ئاماژەى پێدەکات، دواى تەواو بوونى رێکارەکان بریار لەسەر برنجەکە دەدرێت.

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی فرۆشگایەكیان د...

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی فرۆشگایەكیان داخست