بۆ رێگریكردنه له دزینى شوێنه‌وارى عێراق
شوێنه‌وارى هه‌رێم له‌سه‌ر بانگهێشتى یه‌كێتى ئه‌وروپا سه‌ردانى به‌غدا كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لەسەر بانگهێشتی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، شاندێکی شوێنەوار و کەلەپوری هەرێم له بەغدایه، ده‌یانه‌وێت به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ى به‌شێكی یاسای شوێنه‌وار رێگرى له دزین و سه‌رپێچیكردنه سه‌ر شوێنه‌وار بكه‌ن.
كه‌یفى مسته‌فا، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوارى هه‌رێم به 964ـى وت، مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى چونیان بۆ به‌غدا هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای ژماره 55ـى ساڵى 2002ـه بۆ پاراستنى شوێنه‌واره‌كان له عێراقدا.
وتیشی “ئه‌م یاسایه له سه‌رده‌مى رژێمی پێشوو ده‌رچووه و پێویستى به هه‌مواركردنه‌وه‌یه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، داوایان كردووه، وه‌كو هه‌رێم له‌هه‌موو ورده‌كارییه‌كانى كارى شوێنه‌وارى له عێراقدا ئاگادار بن و هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى شوێنه‌وار بابه‌تێكی گرنگی فیدڕاڵییه.
ره‌خنه‌شی له شوێنه‌وارى عێراق گرت، كه تاوه‌كو ئێستا هیچ هاوكارییه‌كى شوێنه‌وارى هه‌رێمیان نه‌كردووه له پڕۆسه‌كانى كنه و پشكنین و پاراستینیان.
روونیشیكرده‌وه، به هه‌مواركردنه‌وه‌ى ئه‌م یاساییه رێگرى له دزین و سه‌رپێچیكردنه سه‌ر شوێنه‌وار له عێراق ده‌كرێت، كه له رابردوودا ئه‌م حاڵه‌تانه به رێژه‌یه‌كی زۆر رووبه‌ڕووى شوێنه‌واره‌كانى عێراق بوونه‌ته‌وه.