کەی تەواو دەبێت؟

وەزارەتی کارەبا: پرۆسه‌ی چاكسازی به‌ره‌و كۆتاییه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی كێشه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌ی چاكسازییان هه‌بووه‌ و خه‌ریكه‌ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و ره‌وشه‌كه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25.4.2024 وه‌زاره‌تی كاره‌با راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌م جۆره‌یه‌وه‌:

ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سەرکەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت و بڕیارە رۆژی هەینی پرۆسەکە تەواو بێت و بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.

پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت و وەزارەتی کارەبا پێی باش بوو لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما بکرێت.

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت، بری پێدانی كاره‌بای نیشتمانی زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ مایه‌ی بێزاریی هاوڵاتیان.

پێویستى عێراق بە کارەبا 42 هەزار مێگاواتە

پێویستى عێراق بە کارەبا 42 هەزار مێگاواتە