تەمەنی نزیکەی 70 ساڵە

دوای 15 رۆژ لە ونبوونی تەرمی هاوڵاتییەک لە هەولێر دۆزرایەوە

964+

فەهمی نەبی

بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە کە لە رۆژی 9.4.2024 ون ببوو.

ئەو هاوڵاتییە ناوی “فایەق بابە عەبدوڵا”یە، تەمەنی نزیکەی 70 ساڵە و بەقسەی کوڕەکەی بێت، کە پێشتر بۆ 964 قسەیکردووە، کێشەی لەبیرچوونەوەی هەبووە و لەگەڵ ئەوەدا نەشتەرگەری ئەژنۆ بۆ کرابوو.

ئەو شوێنەی تەرمی ئەو هاوڵاتییەی لێ دۆزراوەتەوە، دەکەوێتە قەراخ شەقامی 120 مەتری و لە شوێنێکی چۆڵ و تەنراو بە قامیشەڵان لە ناحیەی دارەتوو.

هەفتەیەکە پیاوێکی تەمەن 70 ساڵە لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕا...

هەفتەیەکە پیاوێکی تەمەن 70 ساڵە لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە