رێکەوتەکەی جوانە

زیاتر لە 200 جلی بوکێنی بۆ ئەمڕۆ ئامادەکراوە

964+

شیراز عەبدوڵا – هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە 24.4.2024 بەهۆی جوانی رێکەوتەکەوە زۆرێک لە هاوڵاتیان ئاهەنگی بوکگواستنەوە یاخود بۆنەیەک رێک دەخەن بۆ ئەوەی بۆ یادگاری بمێنێتەوە.

ئەمە جگە لەوەی، هەیە رۆژی لەدایکبوونی منداڵەکەی خستووەتە ئەم رۆژەوە.

گۆران خدر، خاوەنی ڤاناس مۆدە لە هەولێر بە 964ی وت، لە ماوەی نزیکەی دوو مانگدا سەرووی 200 کراسی بوکێنییان ئامادەکردووە بۆ هاوڵاتیان، کە بەشێک لە هۆکارەکەی بۆ جوانی رێکەوتەکە دەگەڕێنێتەوە.

پێداچوونەوە: تونا نەقی

نۆرەگرتن بۆ منداڵبوون لە رێکەوتی 1.1.2024 قەدەغەیە

نۆرەگرتن بۆ منداڵبوون لە رێکەوتی 1.1.2024 قەدەغەیە