کاسبکارێک: خاوەن مێز هەیە 10 دەفتەر زیانی کردووە

هێشتا زیانەکانی ئاگرەکەی شەوی رابردووی بەردەم بازاڕی نیشتمان نادیارە

+964

شۆڕش هەرکی – هەولێر

شەوی رابردوو دوو ئاگر لە دوو کاتی جیاواز لە بازاڕی شاری هەولێر کەوتەوە و سێ دوکان لە بازاڕی شێخەڵا و ژمارەیەک مێز و کەپر لە بەردەم بازاڕی نیشتیمان سووتان.

چەند کاسبکارێک ئەمڕۆ بە 964یان وت، لە ئاگرەکەی بەردەم بازاڕی نیشتمان خاوەن مێز هەیە زیاتر لە 10 دەفتەر دۆلار زیانی بەرکەوتووە و هیچ کەلوپەلێک و جلوبەرگێکی بۆ دەرنەچووە.

ئاگری یەکەم دوای کاتژمێر هەشتی شەو کەوتەوە و ئاگرەکەی دووەمیش کاتژمێر 11:30 شەو دروست بوو، تا ئێستا هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار لەشاری هەولێر هۆکار و قەبارەی زیانەکانیان دیاریی نەکردووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگای هه‌ولێر بۆ 964: ئاگره‌كه‌ی گۆڕه‌پانی بازاڕی ...

پارێزگای هه‌ولێر بۆ 964: ئاگره‌كه‌ی گۆڕه‌پانی بازاڕی نیشتمان كۆنتڕۆڵ كرا