رووداوی هاتوچۆ
لە کۆیە کەسێک گیانی لەدەست دا
+964
عادل کانەبی
درەنگانی شەوی رابردوو لە سەر رێگای کۆیە – ئاغجەلەر رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک روویداوە و ماتۆڕسوارەکە گیانی لەدەستداوە.
هاتوچۆی کۆیە بە 964 ی راگەیاند، رووداوەکە لە نزیک کاتژمێر 11ی شەو روویداوە، لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت، بەهۆی ئەوەوە ماتۆڕسوارەکە گیانی لەدەستداوە
دەربارەی لایەنی خەتابار، هاتوچۆی کۆیە وتی، لایەنی خەتابارەکەیان دیاریی کردووە، بەڵام بۆهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە ناتوانن رایبگەیەنن.