پارێزگاری هەولێر بۆ 964: ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا
بەشێكی کەپر و مێزەکانی ناو گۆڕەپانی بازاڕی نیشتمان سووتان
+964
ئەحمەد شەمزین
نوێكرایه‌وه 01:13
پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو گه‌یشته شوێنی ئاگره‌كه و به 964ی راگه‌یاند، “ئاگره‌كه‌ی بازاڕی نیشتمان كۆنتڕۆڵ كرا”.
نوێکرایەوە 01:05
بەرگریی شارستانیی هەولێر بە 964 راگەیاند، لە قۆناغی کۆتایی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
هەواڵی یەکەم
ئەمشەو ئاگرێك له بازاڕی نیشتمان له هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌رپرسێكی تیمی به‌رگریی شارستانی ده‌ڵێت، ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه.
ئاگره‌كه له گۆڕه‌پانی بازاڕه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه، كه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌پر و مێزی كاسبكارانی تێدایه و جلوبه‌رگ و پێداویستی دیكه ده‌فرۆشن.
ده تیمی به‌رگریی شارستانی، چه‌ند ئه‌مبۆلانسێك و ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه ئه‌منییه‌كان له شوێنی رووداوه‌كه‌ن.
ئاگره‌كه به‌شێكی زۆری كۆنتڕۆڵ كراوه و خه‌ریكه به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت.
یه‌كێك له به‌رپرسانی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی به 964یان وت، ئاگره‌كه تا راده‌یه‌كی زۆر كۆنتڕۆڵ كراوه و ئێستا له قۆناغی ساردكردنه‌وه‌دان.
وتیشی، رێگرییان له‌وه كردووه ئاگره‌كه ته‌شه‌نه بكات و بگاته به‌شه‌كانی دیكه‌ی ناو گۆڕه‌پانه‌كه، هه‌روه‌ها مه‌ترسی له‌سه‌ر دوكانه‌كانیش نییه.
لەو لینکە راستەوخۆ رووداوەکان ببینە