کارمەندێکیان بە سەختی بریندارە

ئاسایشی هەولێر: بازرگانێکی مادەی هۆشبەر کوژرا

964+

پێشەوا محەمەد

ئاسایشی هەولێر ئاشکرای دەکات، دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر لە کاتی دەستبەسەرکردنیاندا رووبەڕوویان بوونەتەوە و دواتر یەکێکیان کوژراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر، کە کەمێک بەرلەئێستا بڵاویکردووەتەوە، رووداوەکە کاتژمێر 6:15 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە روویداوە.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، “بە فەرمانی دادوەر تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیمان بە دواداچوونی بۆ دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر کرد، لە دەوروبەری شاروچکەی عەنکاوە، داواکراوەکان رووی چەکەکانیان ئاراستەی هێزەکانی ئاسایش کرد و کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە سەختی بریندار بوو”.

ئاماژە بەوەش کراوە، “لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانمان، یەکێک لە داواکراوەکان کوژرا و ئەوی تریان دەستگیر کرا و لێکۆڵینەوە بەردەوامە”.

ئاسایشی هەولێر: سەرجەم قولە سەربازیەکانی گوندی شەوەک ت...

ئاسایشی هەولێر: سەرجەم قولە سەربازیەکانی گوندی شەوەک تێکدران