لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خورماتوو و چوار بەڕێوەبەری دیکە دەستگیر کران

964+

سیروان خورشید-دوزخورماتوو

لەلایەن ھێزێکی دەستەی دەستپاکییەوە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خورماتوو، لەگەڵ چوار بەڕێوەبەری تری بەشە جیاوازەکانی نێو نەخۆشخانەکە دەستگیرکران.

ئەمڕۆ سێشەممە 23.4.2024، سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە 964ـی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن هێزێکی دەستەی دەستپاکیی عێراقەوە گەمارۆی نەخۆشخانەی گشتیی قەزاکەیان دا و پاشان چوونە نێو نەخۆشخانەکەوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و چوار بەڕێوەبەری بەشەکانی تر دەستگیرکران.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو پێنج بەڕێوەبەرە ئاشکرا نەبووە و ئاماژەی بەوەش کرد، ماوەیەک لەمەوپێش بەهەمان شێوە لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دەستگیر کرا، بەڵام بەهۆی ساغنەبوونەوەی تۆمەت لەسەری ئازادکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی 964، هەریەک لە بەڕێوەبەری نەخۆشخانە، بەڕێوەبەری ژمێریاری، بەڕێوەبەری وردبینی، بەڕێوەبەری یاسایی و بەڕێوەبەری کاروباری نەخۆشخانە دەستگیرکراون.

پێداچوونەوە: هاوبەش

لە نەخۆشخانەی دوزخورماتوو بەبێ ماستەر کارت پسوڵەت ناد...

لە نەخۆشخانەی دوزخورماتوو بەبێ ماستەر کارت پسوڵەت نادەنێ