ده‌زگاكانى خۆراك و ده‌رمانمان پێویسته
مامۆستایه‌كى زانكۆ: ئاسایشی خۆراك له هه‌رێمی كوردستان پارێزراو نییه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مامۆستایه‌كی زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت، ئاسایشی خۆراك له هه‌رێمی كوردستان پارێزراو و فه‌راهه‌م نییه، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه هه‌رێم ده‌وڵه‌ت نیه.
پ.د. یوسف محه‌مه‌د به‌رزنجی مامۆستاى زانكۆ به 964ـى وت، له هه‌رێمى كوردستان پێویستمان به دامه‌زراندنى ده‌زگاكانى خۆراك و ده‌رمانه بۆ ئه‌وه‌ى ئاسایشی خۆراكمان پارێزراو بێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت نین ئه‌م ده‌زگایانه‌مان نییه.
وتیشی “له هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاو بۆ پاراستنى ئاسایشی خۆراك نراوه، به‌ڵام زیاتر له‌لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ته‌وه‌یه و كه‌رتى گشتى وه‌ك پێویست ئه‌وه‌ى نه‌كردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌و یاسایانه‌ى له هه‌رێمی كوردستان بۆ پاراستنى ئاسایشی خۆراك كاریان پێده‌كرێت هی ساڵانى شه‌سته‌كانه و پێویستى به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه.
ره‌خنه‌شی له زانكۆكان گرت، كه وه‌ك پێویست له توێژینه‌وه‌كانیاندا كار له‌سه‌ر كه‌ره‌سته خۆماڵییه‌كان ناكه‌ن.