هەفتەیەک دەخایەنێت

شەقامی ناوەندیی نێوان سلێمانی و تاسڵوجە سەوز دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

ئەو شوێنانەی شەقامی ناوەندیی سلێمانی و تاسڵوجە سەوز دەکرێن، کە تا ئێستا سەوز نین و لە ماوەی دوو رۆژدا 100 نەمامی لێ رووێندراوە و پڕۆژەکەش بەردەوام دەبێت.

پرۆژەکە لە دوای پردی تاسڵوجە تا نزیک ناوەندی قەزای بازیان دەگرێتەوە.

نەوزاد جەلال، سەرۆکی شارەوانیی بازیان بە 964ـی راگەیاند، هەندێ بەشی ئەو شەقامە ناوەندییە هەبوو سەوز نەکرابوو، کە لە ماوەی هەفتەیەکدا هەموو ئەو بەشانە نەمامی لێ دەڕوێندرێت و سەوز دەکرێت.

وتیشی، “رەنگە لەو ماوەیەدا لەسەر و هەزار نەمام لەو شەقامە بڕوێندرێن و خزمەت و پاراستنیشیان لە ئەستۆی ئێمە دەبێت وەک شارەوانیی بازیان”.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتییەکە بە هاوکاریی هاتوچۆی بازیان هەموو ئەو شوێنانەی سەر شەقامەکەیان گرتبوو، کە بە نایاسایی یوتێرنیان لەسەر دروست کرابوو.

سەرۆکی شارەوانیی بازیان وتیشی، “بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هاوڵاتیان ئەو یوتێرنە یاساییانە دروست نەکان ئەو شوێنانەی گرتوومانە نەمامیان لێدەڕوێنین و سەوزیان دەکەین”.

بازیان و ئەڵایی نەمامڕێژ دەکرێن

بازیان و ئەڵایی نەمامڕێژ دەکرێن